عەرەبی
- دەربارە
- دیدگا
- ئەرک
- دەرئەنجامی فێربوون
- شێوازەکانی خوێندن
- زمان
- ماوە
- پڕۆگرامی خوێندن
- ستافی ئەکادیمی
- دەربارە
دەربارە:
بەشی زمانی عەرەبی لە ساڵی( 2004)دا كرایەوە وەك بەشێك لە بەشەكانی كۆلێژی زمانی قەڵادزێ/ زانكۆی كۆیە، یەكەم خولی دەرچووانی لە ساڵی (2007-2008) دا بوو، لەو كاتەوە تا ئێستا بەشەكە چەند قۆناغێكی بڕیوە بۆ بەرەو پێشچوونی هەوڵی جدی دراوە بۆ دەوڵەمەندكردنی لە ڕووی ستاف و پڕۆگرامی خوێندنەوە، لە ئێستادا بەشەكە لە (14) مامۆستای میلاك پێكهاتووە، جگە لە مامۆستایانی سەردان و وانەبێژ، وە بەشەكەمان هەنگاوی زانستی باشی ناوە بۆ ئەم مەبەستەش خوێندنی ماستەر بۆ یەكەم جار كرایەوە لە بەشەكەدا لە ساڵی خوێندنی (2016-2017) و(2) دوو خولی دەرچوونی ماستەر لە بواری (زمان و ئەدەب) دەرچوونی كردووە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) بەشەكەمان خوێندنی ماستەر و دكتۆرای لە بوارەكانی زمان و ئەدەبەدا كردۆتەوە.
- دیدگا
دیدگای ئێمە:
دیدی بەشەكە بریتیە لە كردنەوەی چەند ئاسۆییەكی تازە لەبەردەم دەرچووانی بەشی زمانی عەرەبی لە هەردوو پسپۆڕی زمان و ئەدەب، وە ئاشناكردنیان بە زمانی عەربی و سەرچاوەی زانستی و ڕۆشنبیری كە بە زمانی عەرەبی نوسراوە، وە بتوانن گفتوگۆ بەم زمانە بكەن و سوودی لێببینن، هەروەها تێپەڕاندنی هەموو ئەو بەربەست و ئاستەنگانانەی كە بەرو ڕووی خوێندكاران یان ئەم بەشە دەبنەوە لەبەردەم فێربوونی زمانی عەربیدا كە زمانێكی بیانییە لەم ناوچەیەدا. بە مەبەستی جێبەجێكردنی دیدی بەشەكەمان خوێندنی ماستەرمان لەم بەشەدا كردۆتەوە بۆ ئاشنا بوونی زیاتر لەسەر زمانی عەربی و خزمەتكردنی زانكۆكانی كوردستان بە پێگەیاندنی مامۆستای پسپۆڕ لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا.
- ئەرک
ئەرکی ئێمە:
پەیامی بەشی زمانی عەرەبی ئەوەیە كە خوێندكاران لەم بەشەدا فێری زانستەكانی زمانی عەرەبی ببن لە بوارەكانی (النحو، الصرف، البلاغة، الأدب العربی)، واتا پێگەیاندنی مامۆستای پسپۆڕ لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا، هەرەوەها فێربوونی وانەكانی دەروونناسی و ڕێبازەكانی وانەوتنەوە، لە هەموو قۆناغە جیاوازەكاندا، بۆ ئەوەی بتوانن لە دواڕۆژدا بە باشترین شێواز خزمەت بكەن لە خوێندنگاكان و ئەو زانستەی كە لەم بەشەدا وەریان گرتووە بە خوێندكارانی بگەیەنن و خزمەتی میللەتی كوردی بكەن بە فێر كردنی ڕۆڵەكانی بە زمانێكی بیانی كە زمانێكی دراوسێی خۆییەتی، بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە بتوانن گفتوگۆ و پەیوەندی ببەستن لە گشت كایەكانی ژیان لە گەڵ قسەپێكەرانی زمانی عەرەبی ، وە هەروەها ئاشنا بونیان بە كلتوور و مێژوو و فۆلكلۆر و ئەدەبی عەرەبی.
- دەرئەنجامی فێربوون
دەرئەنجامی فێربوون:
1- پێگەیاندنی مامۆستایانی لێهاتوو لە پسپۆڕەكانی زمانی ئەدەب و عەرەبیدا، وە ڕێگاكانی وانە وتنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەت بە فێرخوازان بكەن لە هەموو قۆناغەكانی خوێندندا. 2- تێكشكاندنی ئەوە ئاستەنگانەی كە لە نێوان كەرتی پەروەردە و زانكۆ دروست بووە دروستكردنی هێڵێكی هاوبەش لە نێوان هەردوو كەرتدا چونكە دەرچووانی بەشەكەمان بریتییە لە كاركردن لە چوار چێوەی پەروەردەدا بە مەبەستی پێگەیاندنی مامۆستای بە توانا لە بواری ڕێزمان و ئەدەبی عەرەبیدا، كە بتوانن وەكو مامۆستایەكی سەركەوتوو خزمەت بكەن لە دواڕۆژدا لە كەرتی پەروەردەدا بۆ وانە وتنەوە لە قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی. 3- هەروەها بۆ ئەوەی دەرچووانی ئەم بەشە بتوانن لە داهاتوودا ڕۆڵی كارا و ئەكتیڤ ببینن لە كەرتی تایبەت و ناوەندی حكوومی لە بوراەكانی وەرگێران و فێركردنی زمان لە ناوەند و سەنتەر و پەیمانگاكانی وەرگێڕان فێركردنی زمان.
- شێوازەکانی خوێندن
شێوازەکانی خوێندن:
- زمانی خوێندن
زمانی خوێندن:
- ماوەی خوێندن
ماوەی خوێندن:
- پڕۆگرامی خوێندن
پڕۆگرامی خوێندن:
Read through the courses and their offered classes for each stage.
- ستافی ئەکادیمی
ستافی ئەکادیمی: