دەروونناسی
- دەربارە
- دیدگا
- ئەرک
- دەرئەنجامی فێربوون
- شێوازەکانی خوێندن
- زمان
- ماوە
- پڕۆگرامی خوێندن
- ستافی ئەکادیمی
- دەربارە
دەربارە:
بەشى پەروەردە و دەرونزانى، بە فەرمانى زانكۆیی ژمارە )٢١٦ (لە بەروارى (١٢/٠٥/٢٠١٥) وەکو بەشێکى زانستی لە زانکۆى راپەڕین کرایەوە و خرایە سەر کۆلێژى پەروەردەی قەڵادزێ.
- دیدگا
دیدگای ئێمە:
دیدی بەش: بەشى پەروەردە و دەروونزانى هەوڵدەدات تاوەكو لە داهاتوودا ببێتە ناوەندێكى زانستى و پەروەردەيي و بەرچاو و ديار، بۆ هاندان و بەرەوپێشبردنى پڕۆسەى خوێندن و پێشكەوتنى زانستى و پێشكەشكردنى گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی هزرى دەروونى و پەروەردەيى، بە لەبەرچاوگرتنى بيروباوەڕى زانستى و دروست و سەردەميانە لە بوارى پەروەردە و دەروونزانيدا، هەروەها بەشداريكردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردن و گرنگيدان بەلايەنى دەروونى لە كوردستان بەگشتى و سنورى ئيدارەى ڕاپەرين بەتايبەتى.
- ئەرک
ئەرکی ئێمە:
ئامادەكردنى كادرى شارەزاو لێهاتوو لە بوارى پسپۆڕى پەروەردە و دەروونزانى بە پلەى بەكالۆريۆس، كە تواناى لێكۆڵينەوەو بەدواداچوونى دياردە و گرفتوو کێشەو نەخۆشیە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکان و بەكارهێنانى پێوەرو ئەنجامدانى ڕاپرسى بەڕێگاى شێوازى زانستى هەبێت، بەمەبەستىى بڵاوكردنەوەى زانيارى نوێ و پەرەپێدانى، بۆئەوەى ڕەنگدانەوەى بەرچاوى لەبەرەوپێشبردن و خزمەتكردنى تاك و سەرجەم بابەتەكانى پەيوەنديدار بە زانستى دەروونزانى و بەرزكردنەوەى ئاستى ڕۆشنبيرى، كە ئەمەش بۆ خزمەتكردنى كۆمەڵگاى كورديە. فێرخواز دەتوانێ لەم بەشەدا فێری شارەزاییەکانی بوارى دەرونی و پەروەردەییەکان ببن، وە سەرجەم وانە گرنگەکانی تایبەت بە بابەتە دەرونی و پەروەردەییەکان و بەکارھێنانی فۆڕمی ڕاپرسی و ئەنجامدانی توێژینەوە لەو بوارانەی کە بەشەکە دەیانگرێتەوە وە ھەروەھا فێرخواز دەتوانێ ببێتە توێژەر لە سەرجەم ناوەندە پەروەردەیی کۆمەلایەتی و تەندروستیەکان و شوێنەکانی وەکو دادگا و ھاوشێوەکانی، وە دواتر درێژەدان بە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکەدا.
- دەرئەنجامی فێربوون
دەرئەنجامی فێربوون:
بەشی پەروەردەو دەرونزانی ھەوڵدەدات تاوەکو لە داھاتودا ببێتە ناوەندێکی زانستی و پەروەردەیی بەرچاو و دیار، کە لە ئاستێکی بەرزدا خۆی ببینێتەوە، بۆ ھاندان و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زانستی و پێشکەشکردنی گواستنەوەی ھزری دەرونی و پەروەردەیی، بە لەبەرچاوگرتنی بیروڕای زانستی و دروست و سەردەمیانە لەبواری پەروەردەو دەرونزانیدا، ھەروەھا بەشداریکردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردن و گرنگیدان بە لایەنی دەرونی لە کوردستان بەگشتی و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی.
- شێوازەکانی خوێندن
شێوازەکانی خوێندن:
شێوازی خوێندنی بەشى پەروەردە و دەرونزانى بۆ چوار ساڵی خوێندن بەمەبەستی بەدەستهینانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس شیوەی سیستەمی بۆلۆنیایە.
- زمانی خوێندن
زمانی خوێندن:
زمانی خوێندن لە بەشى پەروەردە و دەرونزانى بە زمانی کوردییە.
- ماوەی خوێندن
ماوەی خوێندن:
ماوەی خوێندن بۆ بەشى پەروەردە و دەرونزانى هەشت کورسی خوێندنە واتا چوار ساڵی خوێندن بۆ بەدەستهینانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
- پڕۆگرامی خوێندن
پڕۆگرامی خوێندن:
Read through the courses and their offered classes for each stage.
- ستافی ئەکادیمی
ستافی ئەکادیمی: