قەڵادزی، کۆلێژی پەروەردە
07001234567

ئینگلیزی

  • دەربارە:

    بەشی ئینگیزی لە کۆلێژی پەروەردە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و تا ئێستا یازدە وەجبەی دەرچوونی هەیە کە زۆرێک لە دەرچوەکانی بەشەکە لە خوێندنگا حکومی و ئەهلیەکان وانە دەڵێنەوە، هەندێکیشیان هەڵگری بڕوانامەی ماستەرن و لە زانکۆکان وانە دەڵێنەوە، لەناویاندا زانکۆی ڕاپەڕین. لە ئێستاشدا، بەشەکەمان بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پرۆگرامێکی ماستەری هاوبەش لە بواری زمانەوانی و زمانەوانی کارەکی بەڕێوە دەبەن.

     
  • دیدگای ئێمە:

    بەرزکردنەوەی ئاست و شێوازی فێرکردن لە خوێندنگا ئاماداییەکان، ئەمەش بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی خوێندکاران لەڕێی ئاشناکردنیان بە شێوازەکانی فێرکردنی سەردەمیانە.

     
  • ئەرکی ئێمە:

    ئامادەکردنی خوێندکاران تا لە داهاتودا ببنە مامۆستا لە خوێندنگا حکومی و ئەهلیەکان لە ئاستی ئامادەیی بە پێدانی زانیاری تەواو پێیان لە پسۆڕیەکانی وانەوتنەوە و زمانەوانی و ئەدەب.

     
  • دەرئەنجامی فێربوون:

    ١. خوێندکاران بتوانن ئاخێوەرێکی باشی زمانی ئینگلیزی بن. ٢. خوێندکارانمان زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر بیردۆزو شێوازەکانی وانەوتنەوە. ٣. دەرچوانمان دەتوانن ببنە مامۆستای کارامە و لێهاتوو لە خویندنگا حکومی و ئەهلیەکانی سەر بە وەزارەتی پەروردە.

     
  • شێوازەکانی خوێندن:

    لە بەشی زمانی ئینگلیزی بۆلۆنا پپرۆسێس پەیڕەو دەکرێت کە ئامانج تیایدا ڕەخساندنی دەرفەتی فێربوونی زیاترە بۆ خوێندکارەکان.

     
  • زمانی خوێندن:

    زمانی وانە خوێندن لە بەشی زمانی ئینگلیزی بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.

     
  • ماوەی خوێندن:

    خوێندکارەکان بۆ ماوەی چوار ساڵ (٨ وەرز) بەردەوام دەبن لە خوێندن.

     
  • پڕۆگرامی خوێندن:

    Read through the courses and their offered classes for each stage.

     
  • ستافی ئەکادیمی: