کوردی
- دەربارە
- دیدگا
- ئەرک
- دەرئەنجامی فێربوون
- شێوازەکانی خوێندن
- زمان
- ماوە
- پڕۆگرامی خوێندن
- ستافی ئەکادیمی
- دەربارە
دەربارە:
بەشى زمانی كوردى كۆلێژى پەروەردەى قەڵادزێ يەكێكە لەو بەشانەى كە لە ساڵى ٢٠٠٤ لەسەرەتاى كردنەوەى كۆلێژى زمان لە شاری قەڵادزێ كراوەتەوە، ئێستاش بەشێکە لە (کۆلێژی پەروەردە- زانکۆی ڕاپەڕین). بە ستافێكى كاراوە تا ئیستا (١٦) خولی دەرچووانی پێگەياندووە کە یەکەم خول لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ بووە، هەروەها لە ساڵى ٢٠١٦ خوێندنى ئێواران لەم بەشە كرايەوە, يەكەم دەستەى خوێندكارانيان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ یەکەم خولی دەرچوانی لە خوێندنی ئێواراندا ناردووە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و کۆمەڵگا. لە ساڵى (٢٠١٣) وە خوێندنى باڵا (ماستەر)ى زمان و ئەدەبى كوردى لەم بەشە كراوەتەوە، هەروەها لە ساڵی (٢٠١٧) وە خوێندنی باڵا/ دکتۆرا لە بواری زمان و ئەدەبی کوردیدا کراوەتەوە و تا ئێستا خوێندنی باڵا تیایدا بەردەوامە. لە ئێستادا ئەم بەشە ستافى مامۆستايانى لە (١٨) هەژدە مامۆستا پێكهاتووە کە هەڵگری بڕوانامە و نازناوی زانستی بەرزن و خزمەت دەکەن.
- دیدگا
دیدگای ئێمە:
ديد و تێڕوانينی بەشی زمانی كوردی پێگەیاندنی مامۆستای پسپۆڕە لە زمان و ئەدەبی كوردیدا، تا بتوانن لە بە کارەکی کردنی زانستی زمان و ئەدەبدا وانە بڵێنەوە لە خوێندنگاکاندا بەمەبەستی شارەزاکردنییان بە فەرهەنگ و کلتور و داب و نەریتی نەتەوەییمان. تێڕوانينی ئەم بەشە بۆ بنچينەو بنەماكانی زمان بەگشتی و زمانی كوردی بەتايبەتی و بەراوردكردنيیان و سودوەرگرتنە لە تيۆرە نوێكانی زانستی زمان. هەروەها ئەم بەشە گرنگی دەدات بە ئەرك و پەيامی ئەدەب و بەدەستهێنانی زانياری و شارەزابون لە ئەدەبی نەتەوە جياوازەكان و ئەدەبی كوردی بەتايبەتی، و ديارخستنی كاريگەری ئەدەبی نەتەوەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوايە لەسەر ئەدەبی نەتەوەييمان.
- ئەرک
ئەرکی ئێمە:
پەیامی بەشی زمانی کوردی گەیاندنی گرنگی زمان و ئەدەبی کوردییە بەو خوێندکارانەی، کە لەم بەشەدا دەخوێنن و شارەزاکردن و پێگەیاندنیانە بە زمانی کوردی و بنەما زانستییەکانی زمانی کوردی. سوود وەرگرتنە لە تیۆرە نوێکانی زانستی زمان و زمانەوانی بۆ گەشەپێدانی زمانی کوردی شان بەشانی زمانەکانی دیکەی جیهان و دەوروبەر، هەروەها پەیامی ئەم بەشە لە بواری ئەدەبدا ئاشناکردنی خوێندکارە بە بەش و ژانرە جیاوازەکانی ئەدەب لە ڕێگەی ئاشناکردنی خوێندکار بە ئەدەب و مێژوی ئەدەبی کوردی و خوێندن و ڕاڤەکردنەوەی تیۆرە نوێکانی ئەدەب، لەگەڵ شیکردنەوەی تیۆرەکانی ڕەخنەی ئەدەبی و دەرخستنی ئەو ستاتیکا ئەدەبیەیە، کە لە ڕێگەی کاریگەری ئەدەبی و بەراوردی ئەدەبییەوە دروست دەبێت، لە نێوان ئەدەبی کوردی و ئەدەبیاتی جیهانیدا. هەروەها پەیامێکی دیکەی ئەم بەشە ئاشناکردن و شارەزاکردنی خوێندکارە بە ڕێبازە جیاوازەکانی ئەدەبی جیهانی و ڕەنگدانەوە و کار پێکردنیانە لە ئەدەبی جیهانیدا.
- دەرئەنجامی فێربوون
دەرئەنجامی فێربوون:
لەم چەند خاڵەدا دەتوانين ئاماژە بە ئامانجەكانی بەشی زمانی كوردی بكەين: فێركردنی خويێندكاران يەكێك لە ئامانجە بنەڕەتيی و سەرەكييەكانی بەشی زمان و ئەدەبی كوردييە و، ئاشناكردنيانە بە وانەكانی بواری پەروەردەی دەرونزانی و شارەزاكردنيانە بە ڕێگا تايبەتييە نوێكانی وانە وتنەوە تا بتوانن لە داهاتودا وەكو مامۆستای پسپۆڕی زانستی زمان و ئەدەبی كوردی لە ناوەندەكانی خوێندن دابمەزرێن و خزمەت بە خوێندكاران بكەن. هەروەها درێژەدان بە پێگەياندنی زياتری مامۆستايانی زانكۆ لە بواری خوێندني باڵادا لە ڕێگەی كردنەوەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوەندە ئەكاديمييەكاندا خزمەت بكەن. ئامانجێكی ديكەی ئەم بەشە هەوڵدانە بۆ ئاشناكردنی خوێندكاران بە كلتووری نەتەوەیی و بەشەكانی فۆلکلۆری كوردی و و پاراستنيانە لە هزری تاكی كورددا، ئەويش لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی زانستی و هونەری تايبەت بەم بوارە. ئەمە جگە لەوەی، کە لە ئێستادا دەمانەوێت بەشێوازی سەردەمییانە خوێندکارەکانمان ڕابهێنین لە بەجیهانیبونی زانستەکەماندا بۆ ئەوەی بتوانن شانبەشانی زانستەکانی تر لەڕێگەی ئاوێتەبونی زمان بە تیۆرەکانی سایکۆلۆجی و تیۆری زانینی و زیرەکی دەستکرد و وەرگێڕانی ئەلیکترۆنی و کۆزمانەوانی هەلی پێشکەشکردنی تواناکانی خۆیان هەبێت لەناو کۆمەڵگادا، لەم سۆنگەیەوە بە گۆڕینی پرۆگرامەکانی ئەم بەشە دەستپێکراوە لە کلاسیکییەوە بۆ پێواژۆی بۆڵۆنا و ئەمەش بڕینی یەکەم هەنگاو دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە.
- شێوازەکانی خوێندن
شێوازەکانی خوێندن:
خوێندن لە بەشی زمانی کوردی بە شێوازی سیستەمی بۆڵۆنا پرۆسێسە، بۆ ئاستەکانی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا (ماستەر/دکتۆرا)
- زمانی خوێندن
زمانی خوێندن:
خوێندن بە زمانی کوردییە.
- ماوەی خوێندن
ماوەی خوێندن:
خوێندن لە ئاستی بەکالۆریۆس بۆ ماوەی چوار ساڵە و خوێندنی باڵا (ماستەر )دوو ساڵە، خوێندنی باڵا(دکتۆرا) سێ ساڵە.
- پڕۆگرامی خوێندن
پڕۆگرامی خوێندن:
Read through the courses and their offered classes for each stage.
- ستافی ئەکادیمی
ستافی ئەکادیمی: