قەڵادزی، کۆلێژی پەروەردە
07001234567

دەربارە

دەربارەی کۆلێژی پەروەردە

کۆلێژی پەروەردە یەکێکە لە کۆنترین کۆلێژەکانی زانکۆی ڕاپەڕین و دەکەوێتە کامپەسی قەڵادزێ لە قەزای پشدەر بە دووری نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە کامپەسی سەرەکی. لە ئێستادا کۆلێژی پەروەردە پێکهاتووە لە چوار بەشی زانستی، کە بریتین لە زمانی ئینگلیزی، زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، و پەروەردە و دەرونزانی. هەروەها سەنتەرێکی پەروەردە و ڕێنمایی دەرونیش لە خۆ دەگرێت کە تیایدا خزمەتگوزاری ڕێنمایی دەروونی پێشکەش بە خوێندکاران و مامۆستایان و هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکات. هەروەها لەم کۆلێژە خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە زۆربەی بەشەکان پێشکەش بە خوازیاران دەکرێت. شایانی باسە، بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی خوێندن بۆ سەرجەم چین و توێژەکان، لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێژ خوێندنی بەیانیان و ئێواران پێشکەش بە خوازیاران و خوێندکاران دەکرێت. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، کۆلێژەکەمان خزمەتگوزاری گونجاو پێشکەش بە خوێندکارانی دەکات لە ڕووی دابینکردنی بەشی ناوخۆیی بێ بەرامبەر، کتێبخانەیەکی مۆدێرن وکۆمەڵێک چالاکی ساڵانە لە ناوەوە و دەرەوەی کۆلێژ.

9 ساڵ ئەزموون

مینبوو کیبین بۆلۆنرتا فیمان شیرانی زیل کویس لایبێرۆ گیمات
مینبوو کیبین بۆلۆنرتا فیمان شیرانی زیل کویس لایبێرۆ گیمات
مینبوو کیبین بۆلۆنرتا فیمان شیرانی زیل کویس لایبێرۆ گیمات

دیدگا

01
کۆلێژی پەروەردە هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە کۆلێژە پەروەردەییە پێشەنگەکان لە ناوخۆ و دەرەوە. بۆ ئەم مەبەستە پەروەردەیەکی ئاست بەرز و سەردەمیانە هاوتەریب بە ستانداردە نیشتیمانی و جیهانییەکان پێشکەش بە خوێندکاران، مامۆستایان، و توێژەرانی دەکات تا لە گەڵ پێداویستییەکانی کۆمەڵگە و دام و دەزگا پەروەردەییەکان و بازاڕ بگونجێن.

ئەرک

02
کۆلێژی پەروەردە کاردەکات بۆ پێگەیاندنی مامۆستای ئاست بەرز و بەتوانا و توێژەری سەرکەوتوو لە بوارەکانی زمان و پەروەردە، لە رێگەی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی کاریگەر بۆ فێربوون، وە پێشکەشکردنی پرۆگرامی خوێندن و شێوازەکانی فێرکردنی سەردەمیانە تا لە ڕێگایانەوە پەروەردەکارێکی سەرکەوتوو و کاریگەر بەرهەم بهێنرێت بۆ بەرەوپێشبردنی دواڕۆژی کۆمەڵگە و نیشتمان.

ئامانج

03
• ئامادەکردنی مامۆستای بە توانا و ئاست بەرز بۆ خوێندنگا ناوەندی و ئامادەییەکان بە ستانداردە ناوخۆیی و جیهانییەکان • پێشکەشکردنی پرۆگرامی خوێندنی مۆدێرن و پێشکەوتوو، وە بەکارهێنان و جێبەجێکردن ڕێگاکانی فێربوون و وانەوتنەوەی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە تا لە رێگەیەوە ئاستی زانستی و پیشەیی خوێندکاران بەرزبکرێتەوە • گرنگیدان بە توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی پەروەردە و زمان بە مەبەستی بەرەوپێشبردن و چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان لەم بوارە دیاری کراوانەدا. • بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و پیشەیی ستافی مامۆستایان لە ڕێی خولە زانستی و پەروەردەیی و پیشەییەکانەوە • گرنگیدان و بەردەوامبوون لەسەر پرۆسەی خوێندنی باڵا لە بوارەکانی پەروەردە و زمان • دروستکردنی پردی پەیوەندی لە گەڵ دام و دەزگا پەروەردەییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە مەبەستی کرانەوەمان بە کۆمەڵگە و هاوکاری کردنیان لە بوارە تایبەتمەنییەکان

بەها

04
..

مێژوو

05
کۆلێژی بەروەردە لە ساڵی ٢٠٠٤ وەکو کۆلێژێکی زانکۆی کۆیە لە شاری قەڵادزێ کرایەوە. لەو کاتەدا بە ناوی کۆلێژی زمان کرایەوە وتەنها لە دوو بەشی زانستی پێک هاتبوو کە بەشەکانی زمانی کوردی و زمانی عەرەبی بوون. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشی زمانی ئینگلیزی تیادا کرایەوە. دواتر و دوای دامەزراندنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ساڵی ٢٠١٠، کۆلێژەکە گواسترایەوە سەر زانکۆی ڕاپەڕین و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ "کۆلێژی پەروەردە". دواتر کۆلێژەکە بەردەوام بوو لە فراوانبوون و لە ساڵی ٢٠١٥ بەشی پەروەردە و دەرونزانی تیادا کرایەوە. لە ئێستادا، جگە پێشکەشکردنی خوێندنی بەرایی لەم چوار بەشە زانستییە، خوێندنی باڵا- ماستەر و دکتۆرا لەم کۆلێژە پیشکەش بە خوازیاران دەکرێت.
0

دامەزراو

0

وانەبێژ

0

کارمەند

0

بەکالۆریۆس

0

دبلۆمی باڵا